حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانی لە زیندانی سەڵماس جێبەجێ کرا

16:44 - 16 بانەمەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٦ی بانەمەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "سەلاحەدین مەجیدی" و "عەبدوڵڵا خان محەممەدی" خەڵکی گوندی "هەفتەوان" سەر بە سەڵماس لە زیندانی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بانەمەڕ بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەڵماس ڕاگوێزرابوون.

ئەم دوو زیندانییە نزیک بە ٣ ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوون.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.