زیندانییەکی خەڵکی سەردەشت لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا

11:13 - 15 بانەمەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٥ی بانەمەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "فەرامەرز شەخسی" خەڵکی سەردەشت لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بانەمەڕ، بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو.

ئەم زیندانییە پێشتر، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

فەرامەرز شەخسی تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی سەردەشت، خێزاندار بووە و دوو منداڵی هەبووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.