سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی مەهاباد لە زیندانی ڕەشت جێبەجێ کرا

10:54 - 15 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بانەمەڕ، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "جەلالەدین ڕەحیمیان ئازەر" خەڵکی مەهاباد لە زیندانی ناوەندیی ڕەشت (لاکان) جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.