بانگهێشتی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

10:41 - 15 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بانەمەڕ، نەعیم محەممەدپوور، هاووڵاتیی خەڵكی سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە سەبارەت بە چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ئەم هاووڵاتییە پاش ٥ کاتژمێر لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە نەعیم محەممەدپوور کردووە کە لە ئەگەری بەردەوامبوونی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزای قورسی بۆ دیاری دەکەن.