دێولان؛ کوژرانی ژنێکی لاو بەدەستی هاوسەرەکەی

22:37 - 10 جۆزەردان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "پەرەستوو شابازی" دانیشتووی گوندی "میرەکی" سەر بە شاری دێولان بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژنە لاوە بە لێدانی چەقۆ بەدەستی هاوسەرەکەی بە ناوی "پەیام شەریفی" کوژرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: پەرەستوو شابازی، قوربانیی منداڵ‌هاوسەری بووە و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بە زۆر بە شوو دراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: هاوسەری پەرەستوو شابازی بێکار و خووگر بە ماددە هۆشبەرەکان بووە و دۆخی ئابووریی ژیانیشی نالەبار بووە.

پەرەستوو شابازی تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و منداڵێکی بچووکی هەبووە.