سنە؛ ئێقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

22:33 - 10 جۆزەردان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی جۆزەردان، ئێقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی هەینی، ٢٩ی بانەمەڕ، ئەم چالاکە کرێکارییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.

بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٨، ئەم چالاکە کرێکارییە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە یەک ساڵ زیندانی تەعلیقی بۆ ماوەی سێ ساڵ مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕیبەندانی ساڵی ١٣٩٧، ئێقباڵ شەعبانی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.