بانگهێشتی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت

16:35 - 10 جۆزەردان 2723

مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی جامیعی گوندی نەنەڵەی سنە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.

ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە بە دەستی گەیشتووە دەبێ ڕۆژی ١٧ی جۆزەردان لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان ئامادە بێت.

ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١، مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە بە هۆی پاڵپشتی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەبێ بەڵگەی یاسایی لە جاددەی مەریوان، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١، بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا.

ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، پاش دەسبەسەرکردنی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، بە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەم مامۆستا کوردە، ناچاریان کرد داوای لێبوردن لە مامۆستا ئایینییەکانی سەر بە حکوومەت بکات.