ورمێ؛ ناهید حاجەتمەند بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

16:27 - 10 جۆزەردان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، ناهید حاجەتمەند، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ناهید حاجەتمەند، ڕۆژی هەینی ٢٢ی بانەمەڕ، لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرا.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.