سنە؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

16:20 - 10 جۆزەردان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "میلاد نەسری"، خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی میلاد نەسری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موختار مینبەری"، کوڕی سابیر، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.