دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە

11:37 - 10 جۆزەردان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موختار مینبەری"، کوڕی سابیر، خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی موختار مینبەری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ٢ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "شێرکۆ مینبەری"، کوڕی شیروان، خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.