هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا

16:11 - 9 جۆزەردان 2723

محەممەد شەریف‌پوور بایندەرە، هاووڵاتیی خەڵکی بانە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری و ساڵێک زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی محەممەد شەریف‌پوور، ڕۆژی ٢٠ی بانەمەڕ، لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بانە بەڕێوە چوو و دادگا ناوبراوی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠١، لە چوارڕێیانی "ساڵح‌ئاوا"ی بانە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرابوو و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەم ناوەندە لە سنە ڕاگوێزرابوو.

محەممەد شەریف‌پوور بایندەرە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی بانە ڕاگوێزرابوو و ڕەزبەری ١٤٠١، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی بانە ئازاد کرابوو.