بانە؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا

16:05 - 9 جۆزەردان 2723

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار تالیبی"، کوڕی کەماڵ، خەڵکی بانە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری و یەک ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

دادگا، ئەم هاووڵاتییەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

کۆبوونەوەی دادگاییکرانی ڕێبوار، ڕۆژی ٢٠ی بانەمەڕ لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بانە بەڕێوە چووبوو.

ئەم هاووڵاتییە، ڕەزبەری ١٤٠١، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی بانە ئازاد کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕ، لە چوارڕێیانی "ساڵح‌ئاو"ی بانە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەم ناوەندە لە سنە ڕاگوێزرابوو.

ڕێبوار تالیبی، پاش کۆیاتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی بانە ڕاگوێزرابوو.