جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی سنە

12:20 - 8 جۆزەردان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٧ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "عەبدولڕەحمان موزەفەری"، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی شاری قوروە لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە، ١٧ ساڵ پێش، بەتۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە گوندی "موشیرئاوا" سەر بە شاری قوروە دەسبەسەر کرابوو و پاشان لەلایەن ناوەندەکانی دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

ئەم زیندانییە، لە ماوەی ئەم ١٧ ساڵەدا لە زیندانەکانی قوروە، کرماشان و سنەدا بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیاکانی نێوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.