حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی کرماشان لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا

12:11 - 8 جۆزەردان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی جۆزەردان، حەکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سەعید محەممەدی‌فەر" خەڵکی کرماشان، لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە، ٧ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندەکانی دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیاکانی نێوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.