بەردەوامیی دەسبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی خوێندکارێکی کورد لە زیندانی سنە

16:08 - 7 جۆزەردان 2723

سەردار شاهمورادیان، خوێندکاری خەڵکی سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانیدا، چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە و لە زیندانی ئەم شارەیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم خوێندکارە کوردە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

سەردار شاهمورادیان ڕۆژی سێشەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەردار شاهمورادیان زانیارییەک دەست نەکەوتووە.