مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی دوو مامۆستای ئایینیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:19 - 16 خاکەلێوه 2723

شەوی دووشەممە، ١٤ی خاکەلێوە، دوو مامۆستای ئایینیی کورد بە ناوەکانی "مەلافاروق ئەحمەدی" و "مەلاعەبدولقادر قادری" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو مامۆستا کوردەیان لە بەردەم مزگەوتی "دارولسەلام" لە گەڕەکی "موکریان"ی مەهاباد دەسبەسەر کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم دوو مامۆستایە پاش دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

ئەم دوو مامۆستایە خەڵكی شاری ڕەبەتی سەردەشتن.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو مامۆستایە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.