بانگهێشتی دوو هاووڵاتیی کورد بۆ لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بانە

21:37 - 9 بانەمەڕ 2723

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕێبوار تالبی" کوڕی کەماڵ و "محەمەد شەریف‌پوور بایندەرە" کوڕی محەممەدئەمین، خەڵکی بانە بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە دەبێ ڕۆژی ٢٠ی بانەمەڕ لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بانە ئامادە بن و سەبارەت بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی یزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بەرگری لە خۆیان بکەن.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕەزبەری ١٤٠١، هەرکام بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی بانە ئازاد کرابوون.

ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ لە چوارڕێیانی "ساڵح‌ئاباد"ی بانە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرابوون و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەم ناوەندە لە سنە راگوێزرابوون.

ئەم دوو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی بانە ڕاگوێزرابوون.

وێنە: محەممەد شەریف‌پوور بایندەرە و ڕێبوار تالبی