بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی کەیوان زەندکەریمی لە زیندانی سنە

16:40 - 9 بانەمەڕ 2723

کەیوان زەندکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە هێشتا لە دەسبەسەریدایە و لە دۆخێکی ناڕووندا لە زیندانی ئەم شارە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٢٩ ساڵەیە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: دادگا تاکوو ئێستا دژایەتیی لەگەڵ ئازادیی کاتیی    کەیوان زەندکەریمی بە دانانی بارمتە کردووە.

کەیوان زەندکەریمی ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کرابوو و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.