سنە؛ مامۆستا محەممەد باغبانی بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا

09:40 - 15 خاکەلێوه 2723

مامۆستا محەممەد باغبانی، پێشنوێژی مزگەوتی "حەیدەری کەڕاڕ"ی سنە بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.

ئەم مامۆستا کوردە بۆ ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی خاکەلێوە بەمەبەستی وەرگرتنی ئاخرین بەرگری، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کراوە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری بانگهێشتکرانی ئەم مامۆستا کوردە زانییارییەک دەست نەکەوتووە.