شنۆ؛ ڕاگواستنی هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندان بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی

11:35 - 4 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٦ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان ئەسعەدی"، تەمەن ٦٠ ساڵ و کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی شنۆ بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە لە بەفرانباری ساڵی ١٤٠١دا لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆوە بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی نەتەوەیی وڵات" بە سێ ساڵ و ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

دادگا بەپێی ماددەکانی ٤٤٩، ٥٠٠، ٦١٠ و ٣٧٧ لە بەشی تەعزیرات و سزاکانی یاسای سزای ئیسلامی ئەم حوکمەی بۆ ناوبراو دەر کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠١، عوسمان ئەسعەدی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.