مامۆستا حوسێن عەلیمورادی دیسانەوە بانگهێشتی دادگا کرا

21:53 - 14 خاکەلێوه 2723

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" بۆ دووهەمین جار بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.

ئەم مامۆستا کوردە بەمەبەستی ئاخرین بەرگری، سبەی سێشەممە، ١٥ی خاکەلێوە سەردانی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان دەکات.

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١یش بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرابوو.