سنە؛ بانگهێشتی هونەرمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

10:56 - 14 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی شەممە، ١٢ی خاکەلێوە، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "یاسر بەهرامی" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەڵێننامەیان لەم هونەرمەندە کوردە وەرگرتبوو کە لە گۆرانی وتن و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ١٣بەدەری گوندی "مێراو" خۆی ببوێرێ.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: یاسر بەهرامی، لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

ئەم هونەرمەندە کوردە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی و وەرگرتنی بەڵێننامەی ئازاد کراوە.