تاران؛ لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژرا

10:20 - 23 خاکەلێوه 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە، لاوێکی کورد بە ناوی "حوسێن مەلەکی" بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە بلواری "بەهاران"ی شاری قودسی تاران گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا ئەم هاووڵاتییە لە بلواری بەهاران لەگەڵ هێزە ئینتیزامییەکان بە قسە دەرگیر دەبێت و یەکێک لە مەئموورەکان بە بێ هیچ هۆکارێک تەقەی لێ دەکات.

ئەم سەرچاویە ڕایگەیاند: تەرمی حوسێن مەلەکی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.

حوسێن مەلەکی خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی شاری قودسی تاران بووە.