مەریوان؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دلێر مەردۆخی

23:30 - 22 خاکەلێوه 2723

دلێر مەردۆخی، وێنەگر و ویبلاگنووسی خەڵکی مەریوان لە دەسبەسەریدایە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: دلێر مەردۆخی چەند جار لەگەڵ بنەماڵەکەی پێوەندیی تلفۆنیی هەبووە و بەنیسبەت شوێنی ڕاگیرانی خۆی زانیارییەکی نییە.

دلێر مەردۆخی ڕۆژی ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.