کامێران؛ پشکنینی ماڵی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

16:36 - 22 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرەیدوون ماراوی" خەڵکی گوندی ماراو سەر بە کامێران، دەستیان دایە پشکنینی ماڵەکەی.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار پشکنینی ماڵی ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەی دەسبەسەرکردنیان لە فەرەیدوون ماراوی و هاوژینەکەی کردووە.

شەوی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١، ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا.