بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی خوێندکارێکی کورد لە زیندانی سنە

11:57 - 13 خاکەلێوه 2723

سەردار شاهمورادیان، خوێندکاری بواری کەرەستە پزیشکییەکانی زانکۆی علمی کاربوردیی سنە، بە شێوەی ناڕوون لە زیندانی ئەو شارەدایە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو خوێندکارە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

سەردار شاهمورادیان، ڕۆژی سێشەممە ٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی وەپاڵدراو دژی سەردار شاهمورادیان، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.