سنە؛ فەریبا زەندکەریمی پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

13:08 - 18 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، فەریبا زەندکەریمی کە بە شێوەی گرێبەستی لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان دامەزراوە و ئەرکی مامۆستایەتی بەڕێوە دەبا، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکرانی ناوبراو هێرشیان بردووەتە سەر ماڵەکەی و هەندێ کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵیان خۆیان بردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی فەریبا زەندکەریمی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.