زیندانی نەغەدە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی شێرزاد ئازەربەرزین

13:03 - 18 خاکەلێوه 2723

شێرزاد ئازەربەرزین، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤ مانگ لە دەسبەسەرکرانی هێشتا لە زیندانی نەغەدەیە و چارەنووسی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دۆسییەی شێرزاد بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران" ڕادەستی دادگای مەهاباد کراوە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەزی ١٤٠١، شێرزاد ئازەربەرزین لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی پیرانشارەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.