سنە؛ مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا

16:05 - 16 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خاکەلێوە، مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

دادگا ئەم مامۆستا کوردەی بە "تیکدانی بیروڕای گشتی" تۆمەتبار کردووە.

ئەم مامۆستا ئایینییە ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی خاکەلێوە بەمەبەستی وەرگرتنی ئاخرین بەرگری بۆ دووهەمین جار بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرابوو.

ئەم مامۆستا ئایینییە، ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١یش بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرابوو.