خەبات شەکیبا بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا

11:22 - 13 خاکەلێوه 2723

حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیریی خەبات شەکیبا، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە، لە دادگای پێداچوونەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی بۆ ماوەی ٣٠ مانگ گۆڕدرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە پێشتر بە تۆمەتی "ئەندامبوون و پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان"، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠، خەبات شەکیبا، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، ئەم چالاکە کرێکارییە لە کاتێکدا کە بۆ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی خزمێکی بۆ "بەهەشت محەممەدی" چووبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

ساڵی ٩٧ی هەتاوی، خەبات شەکیبا لەلایەن لقی ١٠٣ی کەیفەریی سنە، بە تۆمەتی "گردبوونەوەی نایاسایی و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز"، بە سێ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکحووم و دواتر ئەو حوکمە بە دانی ملیۆنک و ٥٠٠ هەزار تمەن سزای نەختی گۆڕدرابوو.