کرماشان؛ لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان گیانیان لەدەست دا

20:33 - 9 خاکەلێوه 2723

شەوی دووشەممە ٧ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئازاد ڕەزایی"، تەمەن ٢٥ ساڵ دانیشتووی گەڕەکی "دەرەدرێژ"ی کرماشان بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئینتیزامییەکان لە دەوروبەری گۆڕەپانی "نیایش"ی کرماشان لە ماشینەکەی خۆیدا تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامی ئەم تەقەیەدا سەری بەر کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: ئازاد ڕەزایی لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی کەڵانتەری ٢١ ی نیایشدا کوژراوە.

ئازاد ڕەزایی، شوێنکەوتووی ئایینی یارسان و خەڵکی داڵاهۆیە.