بۆکان؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

17:20 - 12 رەشەمه 2722

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەتاح بۆلەند گرامی" و "مانی بۆلەند گرامی"، خەڵکی گوندی "قازانسەر" و دانیشتووی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەتییەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو برایەیان دەسبەسەر کردوون و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ ڕایانگواستوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی بۆلەند گرامی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەوم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.