سنە؛ شیلان کوردستانی بە سێ ساڵ و ٤ مانگ زیندان مەحکووم کرا
09:57 - 6 خاکەلێوه 2723
شیلان کوردستانی، وەرگێڕ و ئەندامی گرووپی ژنانی "ژیڤانۆ" لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"ـەوە بە ٤٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
دادگا بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە گرووپی ژنانی ژیڤانۆ" ناوبراوی بە ٢ ساڵ و نۆ مانگ زیندان و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٧ مانگ زیندان مەحکووم کردووە.
شیلان کوردستانی ڕۆژی یەکشەممە، یەکی خەزەڵوەری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.