کوژران و برینداربوونی ١٩٥٦ کۆڵبەر لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا (١٤٠١ـ ١٣٩٠)

09:53 - 6 خاکەلێوه 2723

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا کۆی ڕێژەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانی لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەم ئامارە لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ـەوە هەتا کۆتایی ساڵی ١٤٠١، ١٩٥٦ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێراندا کوژراون و بریندار کراون.

کوژران: ٥٩٤ حاڵەت

بریندار: ١٣٦٢ حاڵەت

بێسەروشوێن: ٥ حاڵەت

ئاماری گشتی؛

٣٦ کەس لەو کۆڵبەرانەی کە کوژراون و بریندار کراون تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.

٧٧لەسەدی ئەم کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار کراون.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە ڕێژەی ٧لەسەد لە ڕیزی دووهەمدا جێگای گرتووە.

کوژران و برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی مین و سەرمابردوویی هەرکام بە ڕێژەی ٥ لەسەد لە ڕیزی سێهەمدایە.

ئاماری کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بەپێی ساڵەکان (١٤٠١ـ١٣٩٠)

ساڵی ١٣٩٠؛ ٩٤ کوژراو و بریندار (٤٣ کوژراو، ٥١ بریندار)

ساڵی ١٣٩١؛ ٧٤ کوژراو و بریندار (٤٣ کوژراو، ٣١ بریندار)

ساڵی ١٣٩٢؛ ١٠٢ کوژراو و بریندار (٤٤ کوژراو، ٥٨ بریندار)

ساڵی ١٣٩٣؛ ٨٩ کوژراو و بریندار (٣٨ کوژراو، ٥١ بریندار)

ساڵی ١٣٩٤؛ ٥٨ کوژراو و بریندار (٢٩ کوژراو، ٢٩ بریندار)

ساڵی ١٣٩٥؛ ١٥٤ کوژراو و بریندار (٦٦ کوژراو، ٨٨ بریندار)

ساڵی ١٣٩٦؛ ٢١٢ کوژراو و بریندار (٥٨ کوژراو و ١٥٢ بریندار، ٢ بێسەروشوێن)

ساڵی ١٣٩٧؛ ٢٦٥ کوژراو و بریندار (٧٩ کوژراو و ١٨٣ بریندار، ٣ بێسەروشوێن)

ساڵی ١٣٩٨؛ ٢٢٧ کوژراو و بریندار (٥٧ کوژراو و ١٧٠ بریندار)

ساڵی ١٣٩٩؛ ٢٣١ کوژراو و بریندار (٥٨ کوژراو و ١٧٣ بریندار)

ساڵی ١٤٠٠؛ ٢٢٥ کوژراو و بریندار (٤٥ کوژراو؛ ١٨٠ بریندار)

ساڵی ١٤٠١؛ ٢٢٥ کوژراو و بریندار (٢٩ کوژراو، ١٩٦ بریندار)

شێوازی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران:

کوژران و برینداربوون بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان؛ ١٤٠١ حاڵەت

کوژران و برینداربوون بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی؛ ١٣٠ حاڵەت

مردن و ژاراویبوونی کۆڵبەران بە هۆی گیرۆدەبوون لە بەفر و بۆران و ڕنوو؛ ٨٧ حاڵەت

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە هۆی تەقینەوەی مین؛ ٨٩ حاڵەت

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە هۆی بەربوونەوە بۆ نێو ڕووبار بەتایبەت لەکاتی ڕاوەدوونان لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە؛ ١٧ حاڵەت

برینداربوونی کۆڵبەران بە هۆی لێدان و توندوتیژی لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە؛ ٢٧ حاڵەت

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە؛ ١٧ حاڵەت

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە هۆی لێدان و توندوتیژی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی تورکیەوە؛ ١ حاڵەت

کوژران بە هۆی جەڵتەی دڵ لە کاتی کۆڵبەری‌کردن و کەوتنە ژێر گوشار لە کاتی کۆڵبەریدا؛ ١٧ حاڵەت

کەوتنی بار بەسەر کۆڵبەراندا لە کاتی کۆڵبەری؛ ١ حاڵەت

بێسەروشوێن بوون؛ ٥ حاڵەت

ئیفلیجبوون لە کاتی کۆڵبەریدا؛ ١ حاڵەت

گازگرتوویی لەنێو چادر لە کاتی کۆڵبەری لە شاخەکاندا؛ ٣ حاڵەت

نادیار؛ ٢ حاڵەت

فڕێدران لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە بەرزایی؛ ١ حاڵەت

برینداربوونی کۆڵبەران بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە کاتی کۆڵبەریدا؛ ١٤٧ حاڵەت

ئامادەکردن: ئەوین مستەفازادە