بانه؛ هاووڵاتییەکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

10:00 - 5 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولڕەحمان ڕێحانی" تەمەن ٣٦ ساڵ کوڕی تاهیر خەڵکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە بەرزاییەکانی سنووری "سارداو"ی بانە تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: عەبدولڕەحمان ڕێحانی سەرەتا بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە و دواتر بە هۆی قووڵبوونی برینەکانی  بۆ نەخۆشخانەی شاریاری تەورێز گوازراوەتەوە.

لەم پێوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠١، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمەت قادرزادە" خەڵکی گوندی "شێخە سوور" سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بەتوندی بریندار بوو.