محەممەد زەینی‌وەند بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

17:51 - 11 رەشەمه 2722

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، محەممەد زەینی‌وەند، ‌هاووڵاتیی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ماهپارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتی بە ناڕەوونیی چارەنووسی خۆی لە زیندانی ماهپارە مانی لە خواردن گرتبوو.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیشیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.