گواستنەوەی سلێمان عەبدی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

16:16 - 4 خاکەلێوه 2723

سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەم مامۆستایە و دەسبەسەریان کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لەپتابی کچی سلێمان عەبدییان لەگەڵ خۆیان بردووە.

لە مانگی خەرمانانی ١٤٠١دا قەرارێک لە لقی ٢ی دادیاریی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقز دەرکرا و بەو پێیە بەڵگەیەک بۆ بەتاوانبارناسینی سلێمان عەبدی دەست نەکەوت.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، ئەم چالاکە سێنفییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.