دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ

16:08 - 4 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١، ئەسعەد ئەرهەنی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەرگیز سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگەی سەرگیز ـ شنۆ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەسعەد ئەرهەنی بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەسعەد ئەرهەنی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.