برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

10:53 - 3 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێک بە ناوی  "حوسێن خەندانی" خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی تایبەتدایە.