زیندانییەک لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان لە سێدارە درا

16:34 - 11 رەشەمه 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "کەیۆمەرس سادق‌پوور"، خەڵکی شاری کرێند لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیاکانی نێوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیندراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "عەلی دوودکانلوو"، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.