پەیامی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بۆ نەورۆز و سەری ساڵی نوێ
ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
هاونیشتمانییانی كوردستان،
هاووڵاتییانی ئێران
ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی به هه‌موو هه‌وراز و نشێوهكانیهوه كۆتایی پێ هات و به‌ره‌و ساڵێكی نوێ ده‌چین.
له ساڵی ١٤٠١دا كه حكوومەتی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران، به هه‌موو ئه‌و شێوازانه‌ی پێشتر تاقیی كردبووه‌وە و به شێوازی نوێش كه له‌مساڵدا بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستی پێ كردبوو، درێژه‌ی دا به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری ئێران و به‌تایبه‌تیش له كوردستان و له ناوچه‌ی نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌كان له ئێران‌دا.
له بزووتنه‌وه‌ی ژینادا كه به شه‌هیدبوونی ژینا ئه‌مینی به‌ده‌ستی هێزه ئهمنییهتییهكانی حكوومه‌ت، ده‌ستی پێ كرد و تا ئێستاش به شێوازی جۆربه‌جۆر درێژه‌ی هه‌یه، وێڕای پێداگریی خه‌ڵكان و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌سه‌ر داواكاری و مافه بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌تاییه‌كانیان، حكوومه‌تیش به هه‌موو هێزه‌وه ده‌ستی دایه سه‌ركوت و ته‌نانه‌ت به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له چاو و شوێنی هه‌ستیاری خۆپیشانده‌ران و هه‌روه‌ها به ژه‌هراویكردنی قوتابییان له قوتابخانه‌كانی ئێران، نموونه‌ی نوێی سه‌ركوت و پێشێلكردنی ماف و كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كانی تۆمار كرد.
له‌كاتێكدا به‌ره‌و ساڵی نوێ ده‌چین كه هێشتا سه‌دان و هه‌زاران كه‌س له زیندانه‌كانی حكوومه‌تدان و به‌شێوه‌ی نادادپه‌روه‌رانه ده‌سبه‌سه‌ر كراون و له هه‌موو مافێک بێبه‌شن. هه‌ر له هه‌مان كاتدا سه‌دان و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش هه‌ن كه له ڕه‌وتی ڕاپه‌رینی ژینادا به‌ده‌ستی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بریندار كراون و ئێستاش به ئازاری برینه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن و زۆر كه‌س ئه‌ندامێكی له‌شیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یە كه له‌مساڵدا سه‌دان كه‌س به ده‌ستی هێزه‌كانی حكوومه‌ت شه‌هید كران و چه‌ندین كه‌سیش به حوكمی نادادپه‌روه‌رانه و ناڕه‌وا ئێعدام كران.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤیی كوردپا، هاوشان له‌گه‌ڵ ڕێكخراو و گرووپه مافی مرۆڤییه‌كانی دیكه له سه‌رتاسه‌ری ئێران و به‌تایبه‌تی له كوردستان هه‌وڵی داوه كه ده‌نگی مافخوازیی خه‌ڵک بێ و پێشێلكردنی كه‌رامه‌ت و مافی تاكه‌كان له‌نێو ئێران و كوردستاندا تۆمار بكا و گۆشه‌یه‌ک له ئه‌ركی قورسی كاری مافی مرۆڤی له كوردستان و ئێران به‌جێ بگه‌یه‌نێ.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كوردپا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ و نه‌ورۆز له هه‌مووان، به ئەركی خۆی ده‌زانێ كه له ساڵی نوێی هه‌تاویشدا له‌سه‌ر هه‌مان كار و ڕه‌وتی به‌رده‌وام بێ و به‌و هیوایه‌ین كه لە ساڵی نوێ‌دا، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا بگاته كه‌مترین ڕاده‌ی خۆی و هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌م جوغرافیایه‌دا ژیانێكی شیاوی مرۆڤی سه‌رده‌م بژین.
ساڵی نوێ و نه‌ورۆزتان پیرۆز
٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١