ئیلام؛ هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو هەوڵی خۆکوژی دا

18:30 - 28 رەشەمه 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، سەعدوڵلا ئایینی لە دەسبەسەرکراوانی دێهلۆڕان لە گرتنگەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام هەوڵی خۆکوژی دا و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، گوشارەکان بۆ سەر دەسبەسەرکراوانی دیهلۆڕان لە گرتنگەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام زیادی کردووە و بەهۆی ئەم گوشارانەوە سەعدوڵلا ئایینی هەوڵی خۆکوژی داوە.

عەزیم یادگاری، فەرشاد ئایینی، سەعدوڵلا ئایینی، حوسێن باپیروەند و سەفوورا مەلەکی لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیهلۆڕانەوە دەسبەسەر کران و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگوێزرابوون.

ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕەشەمە، سەفوورا مەلەکی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بەڵام چوار هاووڵاتییەکەی دیکە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدان.