سنە؛ موختار ئەسەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

16:14 - 28 رەشەمه 2722

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەشەمە، موختار ئەسەدی چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

ئەم چالاکە سێنفییە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.