سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز دەسبەسەر کرا

16:11 - 28 رەشەمه 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، سلێمان عەبدی ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سلێمان عەبدی و دەسبەسەریان کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی پشکنینی ماڵی ناوبراودا مۆبایلەکەی خۆی و ئەندامانی بنەماڵەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

لە مانگی خەرمانانی ١٤٠١دا قەرارێک لە دادگای سەقز دەرکرا و بەو پێیە بەڵگەیەک بۆ بەتاوانبارناسینی سلێمان عەبدی دەست نەکەوت.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، ئەم چالاکە سێنفییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.