مەهاباد؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

10:16 - 11 رەشەمه 2722

سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەفتە بەسەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بایەزید ڕاسخ‌نیا" تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی مەهاباد، زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوو حەفتە پێش، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شوێنی کارەکەی لە "تاناکۆرا"ی مەهاباد، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون، خۆیان دەبوێرن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو هاووڵاتییە کوردە لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.