دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

11:13 - 25 رەشەمه 2722

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرەیدوون ماراوی" و "ڕێبوار ماراوی" خەڵکی گوندی "ماراو" سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادارە لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو باوک و کوڕە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و فەرەیدوون ماراوی باوکی ڕێبوار پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: لە چارەنووسی ڕێبوار ماراوی پاش دەسبەسەرکرانی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ڕێبوار ماراوی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.