برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

23:23 - 24 رەشەمه 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "مانی حەبیبی" تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی گوندی "حەشمەر" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "کەلەبەر"ی نەوسوود بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری نەوسوود تەقەیان لەم کۆلبەرە کردووە.

لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدا لاقی ئەم کۆڵبەرە بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە و ئێستا لە ژیر چاوەدێریی تایبەتدایە.