سنە؛ ئارمان مینبەری بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

23:26 - 10 رەشەمه 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕەشەمە، ئارمان مینبەری، کاراتەکای خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پاریزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنیەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان لە کاتی ڕۆیشتن بۆ شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

ئارمان مینبەری، کوڕی قارەمان، تەمەنی ٢٧ ساڵە و خەلکی گوندی نییەرە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.