مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

19:43 - 24 رەشەمه 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی، پێشنوێژی گوندی "قازڵیان"، سەر بە بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا.

ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

شەوی یەکشەممە، ٢٥ی بەفرانبار، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.