ئیلام؛ سەجاد مورادی‌وەندان بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە

09:47 - 24 رەشەمه 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، سەجاد مورادی‌وەندان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تاکوو ئێستا بەرپرسانی دادگوستەریی ئاودانان، لە پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی سەجاد مورادی‌وەندان و قەبووڵکردنی بارمتە بۆ ئازادکردنی کاتیی ناوبراو خۆی بواردووە.

سەجاد مورادی‌وەندان لە سەرەتاکانی ڕەشەمەی ئەمساڵ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ناڕوونیی چارەنووسی خۆی دەستی دابووە مانگرتنەوە کە بە وادە و بەڵێنی بەرپرسانی دادگوستەریی ئیلام بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێنابوو.

ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان، سەجاد مورادی‌وەندان لە شاری مەسجد سلێمان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.